‎ بافڵ جەلال تاڵەبانی: یەكێتیی ژنان خاوەنی مێژوویەكی زێڕین و درەوشاوەیە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بەبۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی ژنانی کوردستانەوە پەیامێکی پیرۆزباییان ئاڕاستە دەکات و تییدا رایدەگەیەنێت:”هیوادارم لە داهاتووشدا بەهەمان وزە و رۆحییەتەوە كار بۆ چەسپاندنی یەكسانیی كۆمەڵایەتی بكەن و رووبەڕووی هەموو جیاكارییەك ببنەوە، ئێمەش پشتیوانتان دەبین”.

دەقی پیرۆزباییەکە:

بەڕێزان سکرتێر و ئەندامانی سکرتاریەتی یەکێتیی ژنانی کوردستان

بەبۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی رێكخراوەكەتانەوە، پیرۆزباییەكی گەرمتان لێدەكەم و هیوای بەردەوامی و سەركەوتنتان بۆ دەخوازم.

یەكێتیی ژنانی كوردستان خاوەنی مێژوویەكی زێڕین و درەوشاوەیە لە خەبات لەپێناو داكۆكیكردن، پاراستن و بەدیهێنانی مافەكانی ژناندا. هیوادارم لە داهاتووشدا بەهەمان وزە و رۆحییەتەوە كار بۆ چەسپاندنی یەكسانیی كۆمەڵایەتی بكەن و رووبەڕووی هەموو جیاكارییەك ببنەوە، ئێمەش پشتیوانتان دەبین.

شاد و سەرفرازبن

دڵسۆزتان

‎بافڵ جەلال تاڵەبانی

‎سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا