مەترسییەكی گەورە لەسەر دەرهێنانی مۆڵەتی شۆفێری ئاشكرا دەكرێت

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

كاروان گەزنەیی ئەندامی پەرلەمانی كوردستان مەترسییەكی گەورە لەسەر بازرگانی كردن بە مۆڵەتی شۆفێریەوە ئاشكرا دەكات و رایدەگەیەنێت لە پێناو چاكەی گشتی، ئەم بابەتەیان ئاڕاستەی دەستەی دەستپاكی كردووە.

كاروان گەزنەیی ئەندامی پەرلەمانی كوردستان ئاشكرایكردووە، دوای ئەوەی وەزارەتی ناوخۆ بە بێ ڕاگەیاندنی هیچ جۆرە تەندەرێك، كۆمپانیایەكی ئەڵمانی هێناوە بۆ ئەوەی نوێكردنەوە و دەركردنی مۆڵەتی شۆفێری لە هەرێمی كوردستان، هەر مۆڵەتێك- ئەگەر لە بارێكدا شۆفێر هیچ پابەندی و پێشینەیی دارایی نەبێت نزیكەی 70 هەزار دینار تێچووی نوێكردنەوەی مۆڵەتەكەیەتی، بەڵام ئەگەر پابەندی پێشینەی بەهۆی تەواو بوونی ماوەی مۆڵەتەكەی هەبێت، ئەوا مانگانە بڕی پێنج هەزار و ساڵانە سەرووی 60 هەزار دینار دەبێت.

لەبارەی مەترسییەكانەوە ئەو پەرلەمانتارە دەڵێت:

یەكەم: ئەمە بەبازرگانیكردنی مۆڵەتی شۆفێرییە- لە بری خزمەتكردن بە بەرژەوەندی گشتی، ئەمە خزمەتكردنە بە كۆمپانیایەك و ئەوانەی كە دەكرێت هاوبەش و شەریكبن لەگەڵیدا!

دووەم: هەر هاووڵاتییەك مۆڵەت دەربكات، بێشك دەبێت هەموو زانیارییە كەسییەكانی بدات بە وەزارەتی ناوخۆ، ئەمەش خراپ بەكارهێندراوە لە ڕابردوودا، و مەترسی هەیە لەسەر مافی تاكەكەس لەڕووی زانیاری كەسییەوە!

سێیەم: سەرباری ئەمانەی سەرەوەش، ڕۆتیناتێكی ئیداری زۆر دروست دەكات چونكە بۆ هەر كۆدێك دەبێت چاوەڕوان بكرێت تا لە هەولێرەوە بە شێوەی مەركەزی دەگەڕێتەوە!

روونیشیكردووەتەوە، سەرباری ئەوەی كە ئەم تەندەرە نایاساییە بۆ بەهەدەردان دراوە بە كەرتی تایبەت، ئێستا حكومەتی هەرێم لە بری وەرگرتنی باجێكی زۆر لە كۆمپانیاكە بۆ خزمەتی گشتی، لێخۆشبوونی هەموو ڕسوماتێكی بە ڕێژەی سەدا سەد بۆ هاوردەكردنی كارتەكان بۆ كردووە لە فڕۆكەخانە، كە ئەمەش دووبارە پێچەوانەی بەرژەوەندی گشتییە. واتا وەزارەتی دارایی لێخۆشبوونی سەدا سەدی بۆ كۆمپانیاكە كردووە بۆ هاوردەكردنی كارتەكان، لە كاتێكدا پارەكەی بە چەند هێندە لەسەر هاووڵاتییان هەژمار دەكەن!

باس لەوەشدەكات، لە پێناوی چاكەی گشتی و ئەركی پەرلەمانیمان، ئەم بابەتەمان ئاڕاستەی دەستەی دەستپاكی كردووە و بەهیواین ئەنجامی هەبێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا