هەواڵگری ئۆكرانیا: چەك و تەقەمەنیمان بەرەو كەمبوونەوە دەچێت

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەرۆكی ئۆكرانیا لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، بۆ رووبەڕووبوونەوەی رووسیا، وڵاتەكەی چەك و تەقەمەنی پێویستی لەبەردەستە، لەبەرامبەردا جێگری سەرۆكی هەواڵگری سەربازی ئەم وڵاتە ئاماژە بە نەمان و كۆتایی چەك و تەقەمەنی دەكات.

ڤۆڵۆدیمێر زێلینسكی، سەرۆكی ئۆكرانیا لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانی بۆ رۆژنامەنووسانی دانیمارك جەختی لەوە كردەوە، دوای 111 رۆژ لە بەردەوامبوونی جەنگی ئۆكرانیا، كیێڤ چەك و تەقەمەنی پێویستی لەبەردەستە.

زێلینسكی ئەوەشی خستەڕوو، ئۆكرانیا چەكی دوورمەودای پێویستە، بۆ ئەوەی لەبەردەم سوپای رووسیا بە هێزەوە بوەستێتەوە.

سەرۆكی ئۆكرانیا جەختی لەوە كردەوە، ماوەی چەند هەفتەیەكە جەنگ لە هەرێمی دۆنباس بەردەوامە، هەمیشە داوامان لە وڵاتانی هاوپەیمانان كردووە، چەكی زیاترمان پێبدەن، بەتایبەت چەكی دوورمەودا.

فادیم سكیپیتسكی، جێگری سەرۆكی هەواڵگری سەربازی ئۆكرانیا رایگەیاند، خەریكە چەك و تەقەمەنی ئۆكرانیا بەرەو كەمبوونەوە دەچێت، دەرەنجامی جەنگی رۆژهەڵاتی ئۆكرانیا پەیوەستە بە بڕی چەك و تەقەمەنی.

جێگری سەرۆكی هەواڵگری سەربازی ئۆكرانیا راشیگەیاند، وڵاتەكەی لە هێڵی پێشەوەی جەنگ لەگەڵ رووسیا دا خەریكە هەرەس دێنێت و خۆڕاگری سوپای ئۆكرانیا پەیوەستە بە ناردنی چەك لە لایەن وڵاتانی رۆژئاوا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا