بە ڤیدیۆ..ژمارەی ژەهراویبووانی پارێزگای میسان بەرزبووەوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ژمارەی کەسانی ژەهراویبوو، ئەمڕۆ سێ شەممە لە پارێزگای میسان لە باشوری عێراق بەرز بووەوە بۆ 290کەس کە بە ڕووداوی فەلافل ناسراوە.

بەپێی ئەو سەرچاوە تەندروستیانەی بە میدیا عێراقیەکانیان ڕاگەیاندووە، ژمارەی ئەو کەسانەی بەهۆی خواردنی فەلافلەوە لە چێشتخانەیەک ژەهراوی بوون گەیشتۆتە 290کەس.

ڕۆژی دووشەممە، ئەنجومەنی باڵای دادوەری عێراق ڕایگەیاند، کە ڕێوشوێنی یاسایی پێویست دەگرنەبەر بەرامبەر خاوەنی چێشتخانەی فەلافلەکە و تۆمەتبارەکان، بەهۆی ئەوەی دەیان کەس ژەهراوی بووەو، حاڵەتێکی مردنیش تۆمار کراوە بەهۆیەوە.

لە گرتە ڤیدیۆیەکیشدا کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بڵاوکراوەتەوە، ساتەوەختی هێرشکردنە سەر چێشتخانەکە نیشان دەدەت لە لایەن کەس و کاری ئەوی کەسەی بەهۆی ژەهراوی بوونی کە دوای خواردنی فەلادلەکە کۆجی دوایی کردووە.

ڕۆژی دوو شەممە، تەندروستی میسان ڕایگەیاند، ژمارەی ژەهراوی بووان 240کەسە و ئاماژەی بەوەدا، پێدەچێت ڤایرۆسی ئاو لە پشتی ڕووداوەکەوە بێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا