مەلا بەختیار: پزیشكەكان پێیانوتم ماوەیەكی كەم لە ژیانتا ماوە فریاكەوە

پۆڵەتیك پرێس

مەلا بەختیار دوای گەشتنەوەی بەسلێمانی كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی رێكخست و رایگەیاند، كە لە عەمان بووە پزیشكەكان پێیانراگەیاندووە كە ماوەیەكی كەمی ماوە لە ژیانداو پێویستە بەخێرایی فریای خۆی بكەوێت.

مەلا بەختیار ئەندامی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان ئەمڕۆ گەشتەوە سلێمانی لە فڕۆكەخانە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی ئەنجامداو رایگەیاند، ئەم چاوەڕوانییەی خەڵك لە ئەوان دەری دەخات كە چی غەدرێكی گەور لە خۆیی و بافڵ جەلال تاڵەبانی و وەستا حەسەن كراوە.

وتیشی، “بەداخەوە ئێمە جاران خۆمان بەكوشت دەدا تاوەكو هاوڕێیەكمان دەست دوژمن نەكەوێت، بەڵام دوای كۆنگرەی چواری یەكێتی هەوڵی ئەوەدرا خەڵك خوا خوای بێت هاوسەنگەرەكانی لە ناوبچن یان خۆی هەوڵی لە ناوبردنی بدات”.

ئاماژەی بەوەشكرد، كاتێك لە عەمان پشكنینی بۆ كراوە ئینجا زانیویەتی چی بەسەر هێنراوەو بەهۆی كاریگەری خراپی ژەهرە لەسەری پزیشكەكان پێیانڕاگەیاندووە، پێویستە بەزوویی فریای خۆی بكەوێت.

وتیشی، “هاتینەوەو بەردەوام دەبین و سورتر دەبم لەسەر هەڵوێستەكانی رابردووی خۆم، كەس چاوەڕێی ئەوە نەكات بیروبۆچونەكانی خۆم بگۆڕم”.

لەبەشێكی دیكەی قسەكانیدا مەلا بەختیار وتی، “ناكرێت سوپاسی ئەو كەسە نەكەم كە سەرچاوەی راستەقینەی دۆزینەوەی ئەم تاوانە بوو كە بەرامبەر بە من و وەستا حەسەن كرا، رۆژێك دێت ناوەكەی دەڵێم”.

راشیگەیاند، سبەی لەسەر مەزاری مام وردەكاری ئەو بابەتە دەخاتەڕوو.

لە كۆتایی قسەكانیدا ئاماژەی بەوەكرد، گەردنی ئەو كەسانە ئازاد بێت كە لە هەندێك پەیجەوە وا تێگەشتن كە ئەوەی روویداوە سیناریۆیە، “ئەمە شەرمەزارییەكی گەورەیە من بێم سیناریۆ بە ژیان و مەرگی خۆمەوە بكەم، من پێویستم بەوە نییە سیناریۆ دروست بكەم”.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا