پۆڵەتیك پرێس
جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێم داوایكرد وڵاتی بەریتانیا رۆڵی زیاتری لەو چاكسازییانەی كە لە هەرێمدا ئەنجام دەدرێن.
نوسینگەی راگەیاندنی قوباد تاڵەبانی رایگەیاند، جێگری سەرۆكی حكومەت لەگەڵ مارك برایسن باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق و شاندێكی كونسوڵخانەی بەریتانیا لە هەرێمی كوردستان كۆبووەوە.
ئاماژە بەوەشكراوە لەو كۆبونەوەیەدا، ئەگەر و پێشهاتەكانی قۆناغی پاش هەڵبژاردن تاوتوێ كران، هەردوولاش هاوڕابوون لەبارەی پێویستی پاراستنی ئاسایش و ئارامی و دەستەبەركردنی ئاشتی كۆمەڵایەتی لە رێگەی بەشداریكردنی سەرجەم پێكهاتە و ڕەنگە جیاوازەكان لە حكومەتی داهاتووی عێراقدا.
هاوكات قوباد تاڵەبانی داوایكردووە، بەریتانیا ڕۆڵی زیاتر بگێڕێت لە پاڵپشتیكردنی چاكسازییەكانی هەرێمی كوردستان و لای خۆیەوە هەنگاوە تەكنیكییەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستانی ڕوونكردەوە لە بوارەكانی رێكخستنەوەی باج و رسومات لەگەڵ ئەو هەنگاوانەی كە گرنگن بۆ پێشخستنی پرۆسەی حوكمڕانی.
بەپێی راگەیەنراوەكەی نوسینگەی قوباد تاڵەبانی، شاندە بەریتانییەكە پابەندی وڵاتەكەیان بە هاوكاریكردنی هێزە ئەمنییە عێراقییەكان لە نێویشیاندا پێشمەرگە بۆ بەرەنگاربوونەوەی مەترسییەكانی سەرهەڵدانەوەی داعش و مەترسییەكانی تیرۆر بە گشتی دووپاتكردوەتەوە.