رەزامەندی لەسەر گواستنەوەی راژەی مامۆستایانی كەركوك بۆ سەر بەغدا درا

پۆڵەتیك پرێس

دواین چەندین خۆپیشاندان و گردبوونەوەی ناڕەزایی دواجار وەزارەتی پەروەردەی هەرێم بڕیاریدا مامۆستایانی خوێندنی كوردی كەركوك راژەكانیان بگوازنەوە بۆ سەر حكومەتی عێراقی.

لیژنەی بەرگری لە مافی مامۆستایان و فەرمانبەرانی خوێندنی كوردی لەكەركوك ئەمڕۆ لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، لەكۆبوونەوەیاندا لەگەڵ وەزیری پەروەردەی حكومەتی هەرێم رەزامەندا بەشێوەیەكی ئارەزومەندانە راژەی مامۆستایان و فەرمانبەران بگوازرێتەوە بۆ سەر حكومەتی عێراقی.

ئەوەشخراوەتەڕوو، دوای بڕیارەكەی وەزیری پەروەردەی هەرێم زیاتر لە سێ هەزار فەرمانبەر و مامۆستای كەركوك فۆرمیان پڕكردووەتەوەو داوای گواستنەوەی راژەكانیان كردووە بۆ سەر حكومەتی عێراقی.

ئەوەش لەكاتێكدایە، لەماوەی رابردودا بەهۆی دواكەوتن و لێبڕین و پاشەكەوتكردنی مووچەكانیانەوە بەشێك لە مامۆستایانی خوێندنی كوردی لە كەركوك خۆپیشاندانیان ئەنجامداو داوایان دەكرد راژەكانیان لەحكومەتی هەرێمەوە بۆ سەر حكومەتی عێراق بگوازرێتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا