پۆڵەتیک پرێس
وەزارەتی پەروەردەی هەرێم رایگەیاند، بە فەرمانی سەرۆکی حکومەت بڕی ٥٤٠ ملیۆن دیناری عێراقی بۆ کڕینی پێداویستییەکانی خۆپارێزی بۆ ناوەندەکانی خوێندن تەرخانکرا.
ئەمڕۆ چوارشەممە، وەزارەتی پەروەردەی هەرێم بڵاویکردەوە، بە فەرمانی سەرۆکی حکومەت بڕی ٥٤٠ ملیۆن دیناری عێراقی بۆ کڕینی پێداویستییەکانی خۆپارێزیی بۆ ناوەندەکانی خوێندنی وەزارەتی پەروەردە لەتەواوی کوردستان تەرخانکرا.
لەماوەی رابردوودا، لەسەر پێشنیاری وەزارەتی پەروەردە و تەندروستیی، ئەنجومەنی وەزیران بڕیاریدا جگە لە قۆناغی ١٢ی ئامادەیی سەرجەم قۆناغەکانی دیکە بەشێوەی ئۆنڵاین بەردەوامی بە پڕۆسەی خوێندن بدەن.
هاوکات، ئەو بڕیارە رووبەڕووی رەخنەی توندی مامۆستایان و خوێندکاران بووەوە و بڕیارەکەیان رەتکردەوە.