ئەمریکا ئێران تۆمەتبار دەکات

پۆڵەتیک پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

جێگری سەرۆکی دەزگای هەوالگری ئەمریکا، لە کۆنگرێس، ڕاستەوخۆ ئێرانی بە بەرپرسی هێرشەکەی ڕۆژی چوارشەممەی تەنەفی سوریا تۆمەتبار کرد.

تەنەف بنکەیەکی سەربازیە بۆ هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بە سەرۆکایەتی ئەمریکا بۆ بەرەنگاربوونەوەی داعش، نزیکەی 24 کیلۆمەتر لە ڕۆژئاوای تەنەفەوە لە سێ گۆشەی سنوری سوریا و ئێران و ئوردن دوورە، لە پارێزگای حومسی سوریا، کە هێزی بیان و هێزی ئۆپۆزسیۆنی ڕۆژئاواشی لێیە.

مارکۆ ڕۆبیۆی سیناتۆر وتی، هێرشەکە بەڵگەی زۆر لە خۆ دەگرێت کە ڕاستەوخۆ دەستی ئێرانی لە پشت بووبێت.

بێڵ ئۆربان وتەبێژی فەرماندەی ناوەندی ئەمریکا جەختی لەوە کردەوە، ئەو هێرشەی بە درۆن ئەنجامدرا بۆ سەر، بنکەکانی ئەمریکا لە ڕۆژهەڵاتی سوریا هیچ قوربانی و بریندارەکی لێنەوکەوتۆتەوە.

ئۆربان بەڵێنیشیدا، کە وەڵامی هێرشەکە بداتەوە، لە کات و شوێنی گونجاودا، وتیشی وەڵامدانەوە سروشتیە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا