پۆلیسی سلێمانی دوو تۆمەتبار دەستگیردەكات

پۆڵەتیك پرێس

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی دەستگیركردنی دوو تۆمەتباری بەبڕێك مادەی هۆشبەرەوە ڕاگەیاند.

له‌ڕاگه‌یاندراوێكدا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند، مەفرەزەکانی سریەی تایبەتی بارەگای بەڕێوەبەرایەتیەكە دوو تۆمەتباریان بەناوەکانی (ز، أ، ع) لەدایکبووی ١٩٩١ و (م، س، ج) لەدایکبووی ٢٠٠١بەبڕێک مادەی هۆشبەرەوە دەستگیركردووە.

لەڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە، تۆمەتبارەکان ڕادەستی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان کران و لەئێستادا بەبڕیاری دادوەرو بەپێی ماددەی ١٤ی تایبەت بەمادە هۆشبەرەکان ڕاگیراون و لێکۆڵینەوە لەگەڵیاندا بەردەوامە.

May be an image of one or more people, people standing and indoor

No photo description available.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا