بە ڤیدیۆ.. دەستگیركردنی تەقەكەرێك لەلایەن پۆلیسی سلێمانییەوە

Featured Video Play Icon

پۆڵەتیك پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress 

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایدەگەیەنێت “ھێزەکانی پۆلیس تەقەکەرێکیان لەشەقامی سالمی شاری سلێمانی دەستگیرکرد”.

بەگوێرەی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، دوای ئەوەی کاتژمێر (٢:٢٥) خولەکی شەوی ڕابردوو کەسێک ئۆتۆمبێلەکەی لەناوەڕاستی شەقامی سالم بەنایاسایی ڕادەگرێت و تەقە دەکات، دەستبەجێ مەفرەزەکانی بەشی پۆلیسی فریاکەوتن گەیشتنە شوێنەکەو توانیان کەسەکە دەستگیر بکەن و دەست بەسەر ئۆتۆمبێل و دەمانچەی تۆمەتبارەکەدا گیراوە.

لەراگەیەندراوەكەدا هاتووە، تۆمەتبارەكە ناوی (د، أ، م) و لەدایکبووی 1982، لەئێستاشدا بەبڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوە ڕاگیراوەو لەلایەن بنکەی پۆلیسی ڕزگارییەوە پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ کراوەتەوە.

بۆ بینینی ڤیدیۆكە كلیك لەم لینكە بكە..

https://fb.watch/v/66i3dYYqM/

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا