هۆكاری راگرتنی چەند پۆلیسێكی فریاكەوتنی سلێمانی

پۆڵەتیك پرێس

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی چەند کارمەندێکی بەشی پۆلیسی فریاکەوتنی ڕاگرد.

بەگوێرەی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لەسەر فەرمانی بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی چەند کارمەندێکی بەشی پۆلیسی فریاکەوتن ڕاگیران، بەهۆی ئەوەی بەشێوەیەكی نەشیاو هێزی خۆیان بەرامبەر چەند تۆمەتبارێك بەكارهێناوە.

لەزانیاریەكانی راگەیەندراوەكەدا هاتووە، دوای ئەوەی لەکاتی جێبەجێکردنی بڕیاری دەستگیرکردنی ژمارەیەک تۆمەتبار لەگەڕەکی چوارباخی شاری سلێمانی چەند کارمەندێکی بەشی پۆلیسی فریاکەوتن بەشێوەیەکی نەشیاوو دور لەرێزگرتن لەبنەماکانی مافی مرۆڤ ھێزی خۆیان بەرامبەر تۆمەتباران بەکارھێنا، دەستبەجێ ئەو كارمەندانە ڕاگیران.

ڕاگرتنی ئەو كارمەندانە بەفەرمانی بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای سلێمانیییە و بڕیاری پێكهێنانی ەنجومەنێك بۆ لێكۆڵینەوەیان دراوەو لەئێستادا کارمەندەکان ڕاگیراون و لێکۆڵینەوەیان لەگەڵدا دەکرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا