پۆلیسی سلێمانی دەستگیرکردنی تۆمەتبارێکی راگەیاند

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

پۆلیسی سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، تۆمەتبارێک دەستگیرکراوە کە ئۆتۆمبێلێکی لە خاوەنەکەی شاردووتەوە و ئامادەنەبووە رادەستی بکاتەوە.

ئەمڕۆ سێشەممە (26-12-2023)، بەشی راگەیاندن و پەیوەندییەكانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند، “دوای ئەوەی هاوڵاتییەك سكاڵای تۆماركرد كە ئۆتۆمبێلە نەفەرهەڵگرەکەی لای كەسێك داناوە لەئێستادا نایداتەوە و شاردویەتییەوە، هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوەو بەدواداچوونەكانیان دەستپێكرد و دوای وەرگرتنی بڕیاری بەڕێز داوەری لێكۆڵینەوە توانرا لەلایەن بنكەی پۆلیسی ئەزمەڕەوە تۆمەتبار بدۆزرێتەوەو دەستگیربكرێت و دەستیش بگیرێت بەسەر ئۆتۆمبێلەكەدا”.

بەگوێرەی زانیارییەکانی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، تۆمەتبار ( أ،م،ق) لەدایکبوونی ساڵی 1983یە و لە ئێستادا بەبڕیاری دادوەر راگیراوە و لێکۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە،

May be an image of 1 person, van and trolley
وێنە: راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا