ئەمریکا هێرشیکردە سەر گرووپە چەکدارەکان لە عێراق

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

فەرماندەیی ناوەندیی سوپای ئەمریکا- سێنتکۆم رایگەیاند، لە وەڵامی هێرشەکانی سەر بنکە و پێگەکانیان لە عێراق هێرشی ئاسمانیان بۆسەر دوو بارەگای ملیشیاکانی حەشدی شەعبی لە ناوچەی جورف سەخر لە باشووری بەغدای پایتەخت ئەنجام داوە و بەگوێرەی زانیارییەکان، کوژراو و بریندار هەن.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە 22ـی تشرینی دووەم، ئەمریکا جارێکی تر هێرشیکردە سەر گرووپە چەکدارییەکانی سەر بە ئێران لە عێراق.

بەپێی راگەیەندراوێکێ سێنتکۆم- فەرماندەیی ناوەندیی سوپای ئەمریکا، هێرشەکان وەڵامی راستەوخۆی ئەمریکان لەبەرامبەر هێرش و پەلامارەکانی ئەو گرووپانە بۆسەر بنکەو بارەگاکانی هێزەکانی ئەمریکا و هاوپەیمانی نێودەوڵەتیی جەنگی داعش.

بەرپرسێکی بەرگری ئەمریکا بە ئاژانسی رۆیتەرزی راگەیاندووە، هێرشەکەی فڕۆکە جەنگییەکانی ئەمریکا، ناوەندێکی ئۆپەراسیۆنەکانی کەتیبەکانی حزبوڵای عێراق و ناوەندێکی فەرماندەیی و کۆنترۆڵکردنی حزبووڵای لە نزیک ئەنبار و جورف سەخر لە باشووری بەغدا کردووەتە ئامانج و بە ”سەرکەوتووی تێکشکێندراون”.

بەپێی زانیارییەکانی سەرچاوە ناوخۆییەکان، لە هێرشەکەدا پێنج چەکداری حەشدی شەعبی کوژراون و 11 دیکەش بریندار بوون. تا ئێستا حەشدی شەعبی لەبارەی هێرشەکەوە هیچ روونکردنەوەیەکەی بڵاونەکردووەتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا