سیستمی دەستگیر كردن و بەدواداچونی تۆمەتباران لە پارێزگای هەڵەبجە دەكەوێتەكار

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

هاوشێوەی هەریەكە لە پارێزگاكانی هەولێر و دهۆك، سیستمی دەستگیر كردن و بەدواداچونی تۆمەتباران لە پارێزگای هەڵەبجە دەكەوێتەكار.

بەرزان عوسمان، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەڵەبجە رایگەیاند: دوای ئەوەی ئەو سیستمە لە پارێزگای دهۆك بە ئەزمونی و دواتر لە هەولێر كەوتە كار ئێستا شاندێكی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پۆلیسی هەرێم كە پێكهاتون لە بەڕێوەبەری جوڵانەوەو تاوان و نوسینگەی تایبەتی بەڕێوەبەری گشتی سەردانی هەڵەبجەیان كردوەو دەمێننەوە بەمەبەستی دانانی ئەو سیستمە.

لەلایەن خۆشیەوە عەمید سەمیر بەڕێوەبەری جوڵانەوە و تاوانی هەرێم رایگەیاند: سیستمەكە سەرجەم بەڕێوەبەرایەتیەكانی پۆلیس دەبەستێتەوە بەیەكەوە كە ئاسانكاری دەكات بۆ دەستگیركردنی تۆمەتباران.

وتیشی: سیستمەكە لە پرۆژەی وەزارەتی ناوخۆیە بۆ بەئەلكترۆنیكردنی سەرجەم بەڕێوەبەرایەتیەكان، هەروەها سەرجەم فەرمانگەكان پێكەوە دەبەستێتەوە بۆئەوەی هەر تۆمەتبارێك سەردانی هەر فەرمانگەیەك بكات و ناوی هەبێت كارەكان بەئاسانی بەڕێوەدەچن و نیشانی دەدات لە چ بنكەیەكی پۆلیس داواكراوە، لەلایەكی ترەوە فەرمانی دادگاكان بەزوترین كات جێبەجێ دەبن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا