سێ کەس لە سۆران بە تای خوێنبەربوون گیانیانلەدەستدا

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوەبەری تەندروستی سۆران ئاشکرایکرد، تائێستا لە سنووری سۆران شەس حاڵەتی توشبوون بە تای خوێنبەربوون تۆمارکراون.

دکتۆر کاروان جەمال، بەڕێوەبەری تەندروستی سۆران ڕایگەیاند، تائێستا شەش کەس تووشی تای خوێنبەربوون بوون، لەو ژمارەیەش سێ کەس گیانی لەدەستداوە و ئەوانی دیکە لەژێر چاودێری وردی پزیشکیدان.

ئاماژەی بەوەکرد، دووان لە توشبووەکان دانیشتووی ناوەندی قەزای سۆران و دووانی دیکەیان لە قەزای مێرگەسوور و دووانیان لە سیدەکان و چۆمانن.

هاوکات، داوای لە هەمووان کرد پابەندی ڕێنماییە خۆپارێزییەکان بن و جەختیکردەوە، تیمەکانی تەندروستیش هەوڵەکانیان چڕکردووەتەوە، لەپێناو بەرەنگاربوونەوەی ئەو نەخۆشییە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا