ئەمریکا نەوت لە عێراقەوە هاوردە ناکات

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوبەرایەتی زانیاری وزەی ئەمریکا ئەمڕۆ شەممە ئاشکرایکردووە، لە ماوەی هەفتەی ڕابردوودا عێراق بە هیچ جۆرێک نەوتی خاوی هەناردەی ئەمریکا نەکردووە.

بەپێی ڕاپۆرتێکی بەڕێوبەرایەتییەکە کە دەست میدیاکان کەوتووە، تێکڕای هاوردەی نەوتی خاو بۆ ئەمریکا، لە ماوەی هەفتەی ڕابردوودا لە زیاتر لە 8دەوڵەتەوە، ڕۆژانە نزیکەی 5ملیۆن و 389هەزار بەرمیل بووە، ڕۆژانە نزیکەی 383هەزار بەرمیل زیادی کردووە بەپێی ئاماری هەفتەکانی پێشوتر.

ئاماژەیان بەوەشدا، لە ماوەی هەفتەی ڕابردوودا ئەمریکا نەوتی خاوی لە عێراقەوە هاوردە نەکردووە، کە پێشتر ڕۆژانە نزیکەی 42 هەزار بەرمیل نەوتی لە عێراقەوە هاوردە کردووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا