ئەڵمانیا داوا لە برۆکسل دەکات کۆچی بە لێشاوی بیلاڕوس بوەستێنێت

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەڵمانیا داوا لە کۆمسیۆنی ئەوروپا دەکات، لێپێچینەوە بکات و سنورێک دابنێ بۆ ئەو کۆچە بە لێشاوەی لە بیلاڕوسەوە دەستی پێکردووە بۆ سنوری پۆڵەندا.

هۆرێست سیهۆڤار وەزیری ناوخۆی ئەڵمانیا اەمڕۆ سێ شەممە ڕایگەیاند پێویستە یارمەتی حکومەتی پۆڵەندا بدەین بۆ پاراستنی سنورە دەرەکیەکانی، پێویستە کۆمسیۆنی ئەوروپا لێپێچینەوە لە بارودۆخەکە بکات.

وتیشی کە پێویستە کۆمسیۆنی ئەوروپا هاوکاری پۆڵەندا بکات بۆ پاراستنی سنورەکانی، مرج نیە لە ڕێگەی بەکارهێنانی چەکی ئاگرین دەتوانن شێوازیتر بەکار بهێنن.

بەپێی وتەی دەسەڵاتدارە ئەڵمانیەکان، لە مانگی تشرینی یەکەمەوە نزیکەی 5000کۆچبەر لە سنوری بیلاڕوس و پۆڵەنداوە چوونەتە وڵاتەکەیان.

پەخشی راستەوخۆی رادیۆ پۆلەتیک