راپۆرتێک: ساڵی 2023 پڕکارەساتبارترین ساڵ بووە لە 30 ساڵی رابردوودا

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەگوێرەی راپۆرتێکی پەیمانگەی نێودەوڵەتی بۆ لێکۆڵینەوە ستراتیژییەکان – IISS، ئەمساڵ 183 پێکدادانی سەربازیی لە جیهاندا روویداوە؛ گەورەترین رێژەیە لەماوەی 30 ساڵی رابردوودا.

راپۆرتی رێکخراوەکە ئاماژە بەوە دەکات، ئەمساڵ رێژەی توندوتیژی لە جیهاندا بەرێژەی %28 بەرزبووەتەوە و رێژەی مردنیش %14 زیادیکردووە.

لە راپۆرتەکەی ئاژانسی لێکۆڵینەوە ستراتیژییەکانی جیهاندا تەنها باسی کێشمەکێشمە ناوخۆییەکان کراوە، لەکاتێکدا هیچ تیشکێک نەخراوەتە سەر جەنگەکانی ئەمریکا، چین، رووسیا، ئیسرائیل و فەڵەستین.

بەپێی خەمڵاندنەکانی ئەو رێکخراوە نێودەوڵەتییە، جیهان ” بەدەست ململانێی چارەسەرنەکراوەکان و توندوتیژی چەکداری و زیادبوونی لایەنە توندئاژۆکان لە جیهاندا و ژمارەی هۆکارە ئاڵۆز و سەریەککەوتووەکان، کاریگەرییە جیهانییەکان و خێراتربوونی گۆڕانی کەشوهەوا دەناڵێنێت”.

لیژنەی نێودەوڵەتیی خاچی سوور 459 گروپی چەکدار جیاوازی پۆلێنکردووە کە چالاکییەکانیان دەبێتە هۆی مەترسی لەسەر مرۆڤایەتی، 195 ملیۆن کەس لەژێر کۆنترۆڵی تەواوەتیی ئەو گرووپانەدا ژیان بەسەردەبەن، چوار لەسەر پێنجی ئەو گروپانە هەژموونی ناوخۆیی یان ناوچەیییان هەیە بۆ سەپاندنی باج و دابینکردنی بڕێکی دیاریکراوی گشتی خزمەتگوزارییەکان کە وەکو حکومەتێکی هەڵبژێردراو مامەڵە دەکەن و رووبەڕێکی دیارکراو بەڕێوەدەبەن، ئەمە لە کاتێکدا دەسەڵاتی حکومەتە نیشتمانییە دانپێدانراوەکانی سنووردار کردووە لەو ناوچانەی گرووپە چەکدارییە توندئاژۆکان هەژموونیان هەیە.

توێژەران روونیان کردەوە کە زۆربەی ململانێکانی ناوچەیی لە کیشوەری ئەمریکا لە ئەنجامی کێبڕکێی نێوان گروپە تاوانکارەکان بەتایبەتی لە بازرگانیی ماددە هۆشبەرەکاندا سەرچاوە دەگرێت. ئەو گرووپانە لە ژمارەیەک وڵاتی ئەمریکای باشوور و ناوەڕاست دەسەڵاتی زیاتریان هەیە لە دەوڵەت و حکومەتەکان. و ئەوەی پێی دەوترێت شەڕی ماددە هۆشبەرەکان کە دەیان ساڵە لەلایەن ژمارەیەک وڵاتەوە بەڕێوەدەچێت، کاریگەرییەکی کەمی هەبووە لە کۆنتڕۆڵکردن و بنەبەڕکردنی تاوانە رێکخراوەکان. وە لە کۆمەڵێک شوێن، بە گوێرەی پەیمانگای نێودەوڵەتی بۆ لێکۆڵینەوە ستراتیژییەکان، گروپە تاوانکارەکانخۆیان بە چەکی کوشندەی زیاتر تەیار کردووە، کە زۆربەی چەکەکان لە ئەمریکاوە بە قاچاخ دەهێنرێن و بە ئاسانی دەستیان پێدەگات.

بەپێی توێژینەوەکە، ئۆکرانیا و فەلەستین لە ڕیزی توندوتیژترین ناوچەکانی سەر هەسارەی زەوی هەژمارکراون، ژمارەی ئەو پەنابەرانەی بەهۆی شەڕەوە ئاوارەبوون سەرسوڕهێنەرە، بەپێی توێژینەوەکە دەگاتە زیاتر لە 6 ملیۆن مرۆڤ لە سوریا و پێنج ملیۆن لە ئەفغانستان و یەک ملیۆن لە میانمار.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا