یەكێتی لیواكانی یەكەی 70 رێكدەخاتەوە

پۆڵەتیك پرێس:

یەكێتی نیشتمانی لیواكانی یەكەی 70ی هێزەكانی پێشمەرگە رێكدەخاتەوە، ئەوەش بەئامانجی باشكردنی دۆخی پێشمەرگە.

بەپێی ئەو زانیارییانەی لە سەرچاوەیەكی ئاگاداری ناو یەكەی 70 دراوە بە “پۆڵەتیك پرێس” هاوسەرۆكایەتی یەكێتی نیشتمانی دەستی بەهەوڵێك كردووە، بۆ ئەوەی لیواكانی یەكەی 70 رێكبخاتەوە.

هەر بەپێی زانیارییەكان، هەوڵەكە لەچوارچێوەی جێبەجێكردنی بەرنامەی كۆنگرەی چوارەمی یەكێتی نیشتمانییە، كە تێیدا جەختكراوەتەوە، دەبێت هێزەكانی یەكەی حەفتا لەچوارچێوەی فەرماندەییەك رێكبخرێنەوە.

بۆ ئەو مەبەستە رۆژی سێ‌ شەممە 25 ئاب بافڵ تاڵەبانی ھاوسەرۆكی یەكێتی نیشتمانی كوردستان، لە مەكتەبی سیاسی لە سلێمانی، لەگەڵ فەرماندەی لیواكانی ھێزی حەفتا كۆبووەوە.

 

زانیارییەكان باس لەوە دەكەن، لەو كۆبوونەوەیە، جەخت لەوە كراوەتەوە، كە دەبێت لیواكانی یەكەی حەفتای پێشمەرگە لەژێر فەرماندەیەك رێكبخرێنەوە، كە لەكۆنگرەی چوارەم لەپەیڕەوی پەسەندكراوی كۆنگرەكە باس كراوە.

بەپێی راگەیەنراوێكیش بافڵ تاڵەبانی لەكۆبوونەوەكە باسی لەھەنگاوەكانی رێكخستنەوە و مەشقپێكردن و گەشەپێدانی یەكە سەربازییەكان كرد و بەرچاو ڕوونیدا، لەبارەی یەكخستنەوەی ھێزەكان و ھێڵەگشتییەكانی پێشخستنی توانا سەربازی و مرۆییەكانی روونكردەوەو رایگەیاند، ھێزی پێشمەرگە دەبێت لەرووی زانستی سەربازییەوە رابھێنرێنەوەو پەیكەری سەربازیش لەئاست پێشكەوتن و توانا سەربازییەكانی ئەمڕۆدا بێت بۆ ئەوەش بنەماكانی دیاریكرد.

ھاوسەرۆكی یەكێتی، ھێزی پێشمەرگەشی راسپارد وەك ھەمیشە لەخزمەتی ئارامی كوردستانەكەیاندا بن و ھەرئەركێكیان پێبسپێردرێت كە لەبەرژەوەندی گشتی بێت جێبەجێیبكەن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا