بۆیەکەمجار گورچیلەی بەراز بۆ مرۆڤ دەچێنرێت

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

نەخۆشخانەیەکی ئەمەریکا ئاشکرایکرد، پزیشکانی ئەم نەخۆشخانەیە بۆ یەکەمجار توانیان گورچیلەی بەرزاێک کە دەستکاری بۆماوەییەکەی کرابوو، بۆ مرۆڤێک بچێنن.

رۆژی پێنجشەممە 21ی ئاداری 2024 نەخۆشخانەیەکی ئەمەریکا رایگەیاند، پزیشکانی نەشتەرگەری ئەمەریکی توانیان بۆ یەکەمجار گورچیلەی بەرازێک کە دەستکاری بۆماوەیەکەی کرابوو بۆ مرۆڤێک بچێنن، ئەمەش هەنگاوێکی نوێیە کە وادەکات چارەسەری کەمی ئەندامەکانی لەشی مرۆڤ بکات.

نەخۆشخانەی گشتی ماساچوستس لە بۆستن، لە راگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، نەخۆشە تەمەن 62 ساڵەکە بە باشی چاک دەبێتەوە لە نەشتەرگەرییەک کە کەمتر لە هەفتەیەک لەمەوبەر بۆی ئەنجامدراوە.

بەراز لەڕووی بۆماوەییەوە دەستکاری دەکرێت بۆ کەمکردنەوەی مەترسی لەناوبردنی سیستەمی بەرگری وەرگر کە ئەو ئەندامەی بۆ دەچێندرێت.

لە ئێستادا زیاتر لە 100 هەزار ئەمەریکی لە لیستی چاوەڕوانییەکاندان بۆ ئەنجامدانی چاندنی ئەندامەکانی جەستە، لەنێویاندا نزیکەی 88 هەزار کەس لە چاوەڕوانی چاندنی گورچیلەدان.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا