فلمێکی عێراقی رکابەری لەسەر بردنەوەی خەڵاتی ئۆسکار دەکات

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوەبەرایەتی سینەما و شانۆی وەزارەتی رۆشنبیری عێراق فلمی “جنائن معلقة”ی دەرهێنەر ئەحمەد یاسین بۆ رکابەریکردن لەسەر بردنەوەی خەڵاتی ئۆسکاری باشترین فلمی جیهانی کاندید دەکات کە وا بڕیارە خولی 96هەمینی خەڵاتەکە لە 10ی ئازاری ساڵی داهاتوو بەڕێوەبچێت.

فلمەکە لە دەرهێنانی ئەحمەد یاسینی دەرهێنەری عێراقییە و لە بەیاننامەکەی وەزارەتی رۆشنبیریدا هاتووە، بۆ زیاتر پەرەدان بە هونەری سینەما و ناساندنی بەرهەمی سینەمایی عێراقی بە وڵاتانی دەرەوە ئەو فلمەیان بەربژێرکردووە.

فلمەکە لەمیان بەژداریکردنی لە چەندین کێبڕکێی فێستیڤاڵی عەرەبی و نێودەڵەتییەکان، ژمارەیەک خەڵاتی بردووەتەوە.

فلمەکە بەبەژداری ئەکتەران جەواد شوکارجی و ووسام دیا رۆڵیان تێدا گێڕاوە و لە ساڵی 2022 لە فێستیڤاڵی فیلمی ڤێنیز لە وڵاتەکانی سوید و کۆریای باشوور و ئەردەن و سعوودیە نمایشکرا.

ئەحمەد یاسین، دەرهێنەری فلمەکە لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک نوسیوویەتی، “بۆ من جێگای شانازییە کە بەشی سینەما و شانۆکانی وەزارەتی رۆشنبیری عێراق فلمەکەی ئێمەیان بۆ کێبڕکێکانی ئۆسکار بەربژێر کردووە و هیوادارم خەڵاتەکە ببەینەوە”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا