كۆمسیۆن: ژماردنەوەی دەستی دەنگەكان 100% هاوتایە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق كۆتاییهاتنی ژماردنی دەستیی دەنگەكانی 10 پارێزگا رادەگەیەنێت و دەشڵێت، ئەنجامەكان 100% هاوتان.

نبراس ئەبو سۆدە، یاریدەدەری وتەبێژی كۆمیسیۆنی باڵا سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان رایگەیاند: لە كۆی ئەو 15 پارێزگایەی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكانیان تیادا بەڕێوەچوو، پڕۆسەی ژماردنی دەستی دەنگەكان لە 10 پارێزگایان كۆتایی هاتووە و ئاستی هاوتایی ئەنجامەكان لەسەدا سەدە.

وتیشی، تیمەكانیان بەردەوام كار لەسەر تەواوكردن و ژماردنی دەستی بۆ دەنگەكانی ئەو پێنج پارێزگای تر دەكەن كە هێشتا دەنگەكانیان بە دەستی جیانەكراونەتەوە، كە یەكێكیان لە پارێزگاكان بەغدایە بە هەردوو بەشی كەرخ و رەسافەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا