وەزیری دەرەوەی ئەفغانستان داوا دەکات سزا بەسەر تاڵیباندا بسەپێنن

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزیری دەرەوەی ئەفغانستان ئەمڕۆ چوارشەممە داوای لە وڵاتانی جیهان کرد، سزا بەسەر بزوتنەوەی تاڵیباندا بسەپێنن.

محەمەد حەنیف ئامار وەزیری دەرەوەی ئەفغانستان ئەمڕۆ چوارشەممە”داوای لە ویلایەتە یەکگرتوەەکانی ئەمریکا و دەوڵەتاکانیتری جیهان کرد فشار بخەنە سەر بزوتنەوەی تاڵیبان کە ڕێکخراوێکی تیرۆریستی قەدەغە کراوە لە ڕوسیا، داوایکرد نەتەوە یەکگرتووەکان سزای توندتر بسەپێنن بەسەر ئەو بزوتنەوەیەدا”.

ئاتمار داوا دەکات”لە ئەمریکاو وڵاتەکانی دیکە کرد لە ڕێگەی نەتەوە یەکگرتووەکانەوە سزای توندتر بەسەر بزوتنەوەی تاڵیباندا بسەپێنن، ڕێ لە گەشت کردنی سەرکردەکانیان بگرن، هەروەها هێزی سەربازیان لە دژ بەکاربهێنن”.

ئاماژەی بەوەشدا”ڕەنگە هەندێک لە سزاکان توند نەبێت بۆ هەندێک لە سەرکردەکانیان بەهۆی ئەوەی لە ئێستادا زۆرێکیان لە دۆحە نیشتەجێن”.

بەپێی وتەکانی وەزیری دەرەوەی ئەفغانستان لە ئێستادا، تاڵیبان هەموو جیهانی فریوداوە، پێویستە کۆمەڵگەی نێو دەوڵەتی یەکبگرن بۆ ڕاگرتنی هێرشەکانیان، چونکە بەتەنها هەڕەشە نین بۆسەر ئەفغانستان بەڵکو هەڕەشەن بۆسەر ئاسایشی نێودەوڵەتی.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا