“چاودێری نێودەوڵەتی بەمانای سەرپەرشتیکردنی هەڵبژاردنەکان نایەت”

پۆڵەتیک پرێس

عەبدولحسێن هنداوی، راوێژکاری سەرۆکی حکومەتی عێراق لەبارەی کاروباری هەڵبژاردنی پێشوەختەوە جەختی لەوەکردەوە، چاودێری نێودەوڵەتی بۆ هەڵبژاردنەکان بەمانای سەرپەرشتیکردن و بەڕێوەبردنی هەڵبژاردنەکان نایەت.

هنداوی رایگەیاند، چاودێری نێودەوڵەتی لە هەموو جیهاندا هەیە و عێراقیش داوای ئەو چاودێرییەی کردووە لە نەتەوەیەکگرتووەکان، وتیشی: نەتەوەیەکگرتووەکان و کۆمەڵگای نیودەوڵەتی لە بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنێکی پاک و بێساختەکاری پاڵپشتیمان دەکەن.

ئاماژەی بەوەشکرد، چەند جۆرێک لە چاودێری هەیە کە بریتین لە، تۆڕی چاودێری نیشتیمانی عێراقی و چاودێری نێودەوڵەتی و ئاستە جیاجیاکانی، کە کار بۆ پاڵپشتی عێراق و کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان دەکەن.

لەماوەی چەند رۆژی رابردوودا فوئاد حسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق رایگەیاند، وڵاتەکەی داوای لە ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی کردووە چاودێری هەڵبژاردنی پێشوەختەی عێراق بکات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا