ئەمریکا زیاتر لە پێنج ملیۆن دۆلار بۆ عێراق تەرخان دەکات

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمریکا زیاتر لە پێنج ملیۆن دۆلار بۆ هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانی عێراق تەرخان دەکات.

لەوبارەیەوە لیندا تۆماس گرینفیڵد، نوێنەری ئەمریکا لە نەتەوە یەکگرتووەکان رایگەیاند، وڵاتەکەی پێشوازی لە هەوڵەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان دەکات بۆ هاوکاریکردنی هەڵبژاردنی عێراق و زیادکردنی رێژەی چاودێرە نێودەوڵەتییەکان.

وتیشی: بڕیارە ئەمریکا 5.2 ملیۆن دۆلار تەرخان بکات بۆ تیمی چاودێری نەتەوە یەکگرتووەکان لە هەڵبژاردنی پێشوەختەی عێراق.

ئەوەش لەکاتێکدایە دوێنێ چوارشەممە، جێنین هێنیس پلاسخارت، نوێنەری سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق جەختی لە گرنگی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پێشوەختەی عێراق کردەوە لە وادەی خۆیدا و لە 10ی تشرینی یەکەمی ئەمساڵ، وتیشی: “هەندێک لایەن دەیانەوێت هەڵبژاردن لەعێراق شکستبهێنێت، بەڵام ئەنجامدانی هەڵبژاردن بۆ داهاتووی عێراق پێویست دەبێت”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا