پەرلەمان هەڵدەوەشێتەوە

پۆڵەتیك پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress 

بڕیارە سێ رۆژ پێش بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پێشوەختەی عێراق پەرلەمانی عێراق كۆتایی بەكارەكانی بهێنێت و خۆی هەڵبوەشێنێتەوە.

ئەڵماس فازل، ئەندامی لیژنەی یاسایی لەپەرلەمانی عێراق بەپۆڵەتیك پرێسی راگەیاند، بەگوێرەی یاسا پەرلەمانی عێراق رۆژی 7/10 /2021 و سێ رۆژ پێش بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پێشوەختەی عێراق كۆدەبێتەوە بۆ ئەوەی خۆی هەڵبوەشێنێتەوە.

وتیشی، پەرلەمانی عێراق بڕیاری خۆهەڵوەشاندنەوەی پەیوەستكردووە بەئەنجامدانی هەڵبژاردنەوە بۆیە ئەگەر هەڵبژاردن نەكرێت پەرلەمانیش دەمێنێتەوە.

ئەو ئەندامەی لیژنەی یاسایی پەرلەمانی عێراق ئاماژەی بەوەشكرد، لەدوای هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان حكومەتیش دەبێت بەحكومەتێكی كاربەڕێكەر دەسەڵاتەكانی دەبن بەدەسەڵاتی جێبەجێكردن و تەنها دەتوانێت كاری ئەو پڕۆژانە بكات كە لەیاسای بودجەدا دیاری كراون و پارەیان بۆدانراوە.

هاوكات ئەمڕۆ یەکشەممە 2021/8/1 ، هەرسێ سەرۆکایەتییەکەی عێراق و ژمارەیەک سەرکردەی عێراق ڕاگەیەنراوێکیان بڵاوکردەوە و تێیدا پابەندبوونی خۆیان بە وادەی دیاریکراو بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژارنی پێشوەختە لەرۆژی 2021/10/10 دووپاتکردەوە وداوایانكرد حکومەت تەواوی پێداویستییەکانی ئاسایشی هەڵبژاردن دابین بكات.

سێ سەرۆكایەتییەكەی عێراق داوایان لەو لایانانەش کرد کە بایکۆتی هەڵبژردانیان کردووە پاشگەز ببنەوە و دەست بە دیالۆگێکی ڕاشکاو بکەن بۆ پاراستنی هەڵبژاردن و دیموکراسیەت لە وڵات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا