پیاوێك دوای ئەوەی بۆی دەركەوت كۆرپەكەیان كچە ژنەكەی دەسوتێنێت

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

لە گوندێكی سەر بە شاری ماكۆی پارێزگای ئورمیە، پیاوێك دوای ئەوەی دەزانێت كۆرپەڵەكەیان كچە ئاگر لە ژنەكەی بەردەدات و دەیسوتێنێت.

بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی هەنگاو كە گرنگی بەپرسەكانی مافی مرۆڤ دەدات هاتووە، ژنێكی خەڵكی گوندی “قوریشكاك” سەر بە شاری ماكۆی ئورمییە لە ماوەی رۆژانی رابردودا، لەلایەن هاوژینەكەیەوە بە دەست و پێی بەستراوی ئاگری تێبەردراوە.

ئەوەشهاتووە، دواتر ژنەكە گەیەنراوەتەوە نەخۆشخانە، بەڵام بەهۆی سەختی برینەكەیەوە گیانی لە دەستداوە.

یەكێك لە دانیشتوانی ئەو گوندەی كە رووداوە تێیدا روویداوە، بە ماڵپەڕی هەنگاوی راگەیاندووە، ئەو ژنە دایكی پێنج منداڵ بووە كە سەرجەمیان كچ بوون، كاتێك منداڵی شەشەمی بووەو دەركەوتووە ئەویش كچە، مێردەكەی ئاگری تێبەرداوەو سوتاندویەتی.

بەپێی هەواڵەكە دوای روداوەكە مێردی ژنەكە هەڵهاتووە و شوێنی نادیارە، دەزگا ئەمنییەكانیش نەیانتوانیووە دەستگیری بكەن.

پەخشی راستەوخۆی رادیۆ پۆلەتیک