پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
لەمڕۆوە دابەشکردنی نەوتی سپی بەسەر هاوڵاتییانی سنووری قەزای دووکاندا دەستپێدەکات و قائیمقامییەتی قەزاکەش دەڵێت، بە دوو قۆناغ دەبێت.
قائیمقامیەتی قەزای دووکان رایگەیاند، ئاگاداری هاوڵاتییانی سنوورەکەیان دەکەنەوە، ئەمڕۆ پێنجشەممە دابەشکردنی نەوتی سپی بەسەر هاوڵاتییان دەستپێدەکات و هاوڵاتییانی سنوورەکە، بەشە نەوتی ئەمساڵیان وەردەگرن.
روونیشیکردەوە، لە قۆناغی یەکەمدا ئەمڕۆ پێنجشەممە 26ـی تشرینی یەکەمی 2023، لە ھەر یەک لە ناحییەکانی ( سورداش و خەلەکان و بنگرد و خدران ) دەست بە دابەش کردنی نەوتی سپی دەکرێت. و لە چەند رۆژی داهاتووشدا، لە قۆناغی دووەمدا هاوڵاتییان و دانیشتوانی ناوەندی قەزای دووکان و ناحیەی پیرەمەگروون بەشە نەوتی خۆیان وەردەگرن.
قائیمقامییەتی قەزای دووکان ئاگاداری ئەو خێزانانەش دەکاتەوە کە تازە پرۆسەی هاوسەرگیرییان پێکهێناوە و مامەلەی پسوڵەی نەوتیان کردووە، کە لە ئێستادا پسووڵەی نەوتیان بۆ گەڕاوەتەوە و ئەمڕۆ (پێنجشەممە 26ـی تشرینی یەکەم) دەتوانن سەردانی دیوانی قائیمقامییەت/بەشی خۆراک بکەن بە مەبەستی وەرگرتنەوە و سوودمەندبوونیان لەو بەشە نەوتەی کە بەسەر هاوڵاتتایندا دابەشدەکرێت.