حکومەتى عێراق بەفەرمی کوردانی فەیلی وەک هاوڵاتیی عێراقی دەناسێنێت

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەرۆکوەزیرانی عێراق بڕیاریدا کوردانی فەیلی وەک هاوڵاتیی عێراقی مامەڵەیان لەگەڵدا بکرێت نەک بیانی، ناسنامەی باری شارستانییان لە بیانییەوە بگۆڕدرێت بۆ عێراقی.
محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق بڕیاری یەکلاکەرەوەی لەسەر کوردانی فەیلی دەرکرد کە وەک هاوڵاتیی عێراقی مامەڵەیان لەگەڵ بکرێت نەک بیانی، ناو و ناسنامەی باری شارستانییان بگوازرێتەوە سەر عێراق.
بڕیارەکەى سەرۆک وەزیرانى عێراق لەمڕۆوە دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوەو سەرجەم فەرمانگەکانى راسپاردوە کە کوردانى فەیلی وەک هاوڵاتی مامەڵەیان لەگەڵ بکرێن.
کوردانی فەیلی لەسەردەمی رژێمی بەعسدا دووچاری ستەمێکی زۆر بوونەوە، بە هەزاران هاوڵاتى کوردی فەیلی رووبەرووی کوشتن و ئەنفالکردن و زیندانی بوونەوە لەسەردەمى رژێمی پێشوو وەکو هاوڵاتی ئێرانى مامەڵەیان لەگەل دەکرا.
بەپێی دوایین ئامارەکان؛ زیاتر لە 20 هەزار کوردی فەیلی لە سەردەمی حکومەتی بەعسدا ئەنفالکراون.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا