بافڵ تاڵەبانی: دەرگای حزب و ئۆرگانەكانمان بەڕووی ژنان دا دەکەینەوە تا رۆڵی خۆیان بگێڕن

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەرۆکی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان لە رۆژی جیهانیی ژنان دا، وێڕای پیرۆزبایی، جەخت لەبەردەوامی پاڵپشتی و پشتیوانییەکانی یەکێتی بۆ ژنان دەکات و دەڵێت، “دەرگای حزب و ئۆرگانەكانمان بەڕوویاندا دەكەینەوە تاوەكو رۆڵی خۆیان بگێڕن و بەشداریی چالاكانەیان لە بوارە جیاوازەكانی كۆمەڵگەدا هەبێت”.

دەقی پەیامەکەی بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان لە 8ـی مارس دا:

رۆژی جیهانیی ژنان لە سەرجەم ژنانی كورد پیرۆزبێت و بەتایبەتی لە قووڵایی دڵمانەوە سڵاوی خۆشەویستی و وەفاداری بۆ
دایكانی شەهیدان دەنێرین و سوپاسی لەخۆبوردوویی و خۆڕاگرییان دەكەین.
مێژووی ژنانی كوردستان لە خەبات و شۆڕشە جیاوازەكانی گەلی كورددا هێندە زێڕین و درەوشاوەیە، كە بۆ هەمیشە بە پێزانین و
قەرزاربارییەوە لەئاست گەورەیی و خۆڕاگرییاندا سەری رێزمان دادەنەوێنین و بەشانازییەوە یادیان دەكەینەوە.
ژنانی كورد ئازا و رەچەشكێن بوون لە خەبات بۆ بەدیهێنانی ماف و ئازادی، قوربانیی زۆریان بەخشیووە لەپێناو یەكسانیی كۆمەڵایەتی و وەستانەوە دژی جیاكاریی رەگەزی، ئێستاش بە خۆشحاڵییەوە رۆڵێكی كاریگەر لە بوارە جیاوازەكانی كۆمەڵگەدا دەگێڕن و بەشداریی فراوانیان هەیە لە ناوەندەكانی بڕیاردا.
یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان هەمیشە پاڵپشت و پشتیوانی ژنان بووە و شانازیشی پێوەدەكات، لە رابردوودا چۆن پارێزەر و بەدیهێنەری مافەكانیان بووە، لەداهاتووشدا زیاتر جەختیلێدەكەینەوە و دەرگای حزب و ئۆرگانەكانمان بەڕوویاندا دەكەینەوە تاوەكو رۆڵی خۆیان بگێڕن و بەشداریی چالاكانەیان لە بوارە جیاوازەكانی كۆمەڵگەدا هەبێت.
بەڵێنمان داوە و جارێكیتر دووپاتی دەكەینەوە، دەستبردن بۆ ماف و ئازادییەكانی ژنان هێڵی سوورە و رێگەنادەین بە هیچ بیانوویەك و لەژێر هیچ ناوێكدا مافەكانیان زەوت بكرێت.
بافڵ جەلال تاڵەبانی
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا