دوای ٢٠ ساڵ سەرۆک کۆماری ئێران سەردانی چینی کرد

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ ئیبراھیم رەئیسی سەرۆک کۆماری ئێران بە یاوەری وەفدێکی باڵا گەیشتە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەیجینی پایتەختی چین و لەلایەن وەزیری کلتور و گەشتوگوزاری وڵاتەکەوە پێشوازی لێکرا.

سەردانەکەی رەئیسی لەسەر بانگھێشتی شی جینپینگ  سەرۆکی چین ئەنجامدرا و ماوەی سێ رۆژ دەخایەنێت، ئەوەش بۆ یەکەمجارە دوای ٢٠ ساڵ سەرۆک کۆماری ئێران سەردانی چین دەکات.

هەروەها ئیبراھیم رەئیسی زنجیرەیەک کۆبوونەوە لەگەڵ شی جینپینگ  و لێپرسراوانی باڵای چین ئەنجام دەدات و پێشبینیدەکرێت ژمارەیەک رێککەوتن و لێکتێگەیشتن ئیمزا بکەن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا