ئەیاد عەلاوی داوای هەڵبژاردنی پێشوەختە دەكات

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

هاوپەیمانی نیشتمانی بە سەرۆكایەتی ئەیاد عەللاوی، راگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە و رایگەیاند، پێویستە حكومەتی ئێستای محەمەد شیاع سودانی، رێوشوێنی پێویست بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پێشوەختە بەپێی ئەو ماوەیەی دیاریكراوە، بگرێتەبەر.

هاوپەیمانی نیشتمانی داوا دەكات، یاسای حزبەكان و هەڵبژاردنەكان هەمواربكرێتەوە و بۆ هەر پارێزگایەك یەك بازنەی هەڵبژاردنی هەبێت و گۆڕانكاری لە كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانیشدا بكرێت و كۆمیسیۆنێكی نوێ و سەربەخۆ هەڵبژێردرێت.

لە راگەیەندراوەكەدا ئەوەش خراوەتەڕوو، لەگەڵ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پەرلەمان، هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكانیش بەڕێوەبچێت و تاكو هاووڵاتییانی دەرەوەی وڵات و ئاوارەكانیش بتوانن دەنگی خۆیان بدەن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا