پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
قائیمقامیەتی سلێمانی ڕایگەیاند، بەهۆی پابەندنەبون بەمەرج و رێنماییەکانی تەندروستی و سەلامەتی فڕنی ئەسحابەسپی داخرا.
ئەمڕۆ هەینی قائیمقامیەتی سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد، بەهۆی پابەندنەبون بەمەرج و رێنماییەکانی تەندروستی و هەبونی پاشەڕۆی قرتێنەرەکان لەشوێنەکەیدا، هەروەها سەرپێچیکردن لە رێنماییەکانی بەرگری شارستانی، بەفەرمانی قائیمقامی سلێمانی و لەلایەن لیژنە هاوبەشەکانەوە دەستبەجێ فڕنی ئەسحابەسپی لە گوزەری ئەسحابەسپی داخرا و خاوەنەکەشی روبەڕوی رێکاری یاسایی دەکرێتەوە.
ڕۆژانە لیژنەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی دوکان و بازاڕ و شوێنکارەکان لە تەواوی شاری سلێمانی بەسەردەکەنەوە و بەدواداچوون بۆ تەندروستی و سەلامەتی شوێنەکان دەکەن، ڕۆژانەش بەهۆی سەرپێچییەوە چەندین شوێن دادەخەن.