پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
حکومەتی بەریتانیا لەسەر ڕۆشنایی جەنگی ئۆکرانیا، ژمارەیەک سزای نوێی بازرگانی بەسەر ڕوسیادا سەپاند.
حکومەتی بەریتانیا ڕایگەیاند، “هەناردەی کۆمەڵێک کەرەستە و بەرهەمی تەکنیکی بەرەو ڕوسیا قەدەغە دەکرێت، هاوکات هەناردەی سوتەمەنی فڕۆکە و پاوەند و کاغەزی دراوی وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا بەرەو ڕوسیا قەدەغەدەکرێت”.
ئەوەشی ئاشکرا کرد، “سنووری نوێ دەخرێتەسەر پێشکەشکردنی یارمەتی هونەری و خزمەتگوزاری دارایی بە ڕوسیا و پڕۆسەکانی هاوردەی ئاسن و پۆڵا”.
لە سەرەتای هەڵگیرسانی جەنگی ڕوسیا لە ئۆکرانیا، ئەمریکا و چەندین وڵاتی یەکێتی ئەوروپا سزای توندیان بەسەر ڕوسیادا سەپاندووە.