زیاتر لە 2300 هاوڵاتی بۆ حەجکردن گەیشتوونەتە سعودیە

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

نەبەز ئیسماعیل، وتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، زیاتر لە دوو هەزار و 300 هاوڵاتی بۆ حەجکردن گەیشتوونەتە سعودیە.

ئەمڕۆ شەممە نەبەز ئیسماعیل ئاماژەی بەوەکرد، بۆ ئەمڕۆش چوونی هاوڵاتیان بۆ سعودیە بەمەبەستی بەجێهێنانی فەریزەی حەج بەردەوام دەبێت.

ئەوەشی خستەڕوو، سبەی یەکشەممە دوایین کاروانی زیارەتکارانی حەج دەگەنە سعودیە.

باسی لەوەش کرد، لیژنەی پزیشکی و کارگێڕیی پێشوازی لە زیارەتکاران دەکەن، هەموو جۆرە پێداویستییەکی تەندروستی بە لیژنەکەیە بۆ چارەسەرکردنی حاجییان، تاوەکو ئێستاش هیچ رووداوێکی مردن تۆمارنەکراوە، یەک هاونیشتمانیمان هەیە جەڵتەی مێشک لێیداوە و لە شاری مەککە لەژێر چاودێریی پزیشکیدایە و تەندروستی ناجێگیرە.”

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا