هاوپەیمانی میللەت كەمال كڵچدار ئۆغڵۆی بە فەرمی كاندیدكرد

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

هاوپەیمانیی میلـلەت كە لە شەش حیزبی ئۆپۆزیسیۆن پێكدێت، ناوی كەمال كڵچدارئۆغڵو، سەرۆكی پارتی گەلی كۆماری وەكو پاڵیوراو بۆ پۆستی سەرۆكایەتیی كۆماری توركیا لە دەستەی باڵای هەڵبژاردنی توركیا تۆمار كرد.

پاشنیوەڕۆی رۆژی چوارشەممە، 22_3_2023، بریكارانی سەرۆكی فراكسیۆنی جەهەپە لە پەرلەمانی توركیا و نوێنەرانی ئیی پارتی، پارتی دێڤا، پارتی ئاییندە، پارتی دیموكرات و پارتی سەعادەت، كە هاوپەیمانیی میلـلەتیان پێكهێناوە داواكاری پێشكەشی دامەزراوەی باڵای هەڵبژاردن كرد بۆ كاندیدكردنی كەمال كڵچدارئۆغڵو، وەكو كاندیدی هاوپەیمانییەكە بۆ هەڵبژاردنی سەرۆكایەتیی كۆماری توركیا.

رۆژی 24_3_2023 دوایین مۆڵەتی تۆماركردنە بۆ پۆستی سەرۆكایەتیی كۆماری توركیا. ئەمە لە كاتێكدایە، رۆژی 21ی ئادار فراكسیۆنەكانی ئاكپارتی و مەهەپە، رەجەب تەیب ئەردۆغانیان وەكو كاندیدی هاوپەیمانیی جمهوور بۆ سەرۆكایەتیی كۆمار كاندیدكرد.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا