گەریلا كوژرانی هەشت سەربازی توركیای راگەیاند

پۆڵەتیك پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

هەپەگە رایگەیاند، لە شەش چالاكی جیاوازی گەریلادا هەشت سەربازی سوپای توركیا كوژران، سەنگەرێك روخێندرا و چەكێكی گران لە ناوبرا.

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هێزەكانی پارستنی گەل (هەپەگە) رایگەیاند: لە شەش چالاكی هێزەكانماندا هەشت سەربازی سوپای توركیا كە یەكیان پلە دارە كوژران، سەنگەرێك و چەكێكی بۆمبهاوێژ روخێنراوە.

هەپەگە ڕاشیگەیاندووە: سوپای توركیا گۆڕەپانەكانی بەرخودانی هەشت جار بە بۆمبی قەدەغەكراوو چەكی كیمیایی، 65 جار بە هەلیكۆپتەری هێرشبەر و بەدەیان جاریش بە كاتیوشا و تانك بۆردومان كردووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا