پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
سەرچاوەیەک لە لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، لەگەڵ دەستپێکردنی دابەشکردنی مووچەی مانگی تشرینی یەکەمی (10) فەرمانبەران و مووچەخۆرانی عێراق، بەغدا 700 ملیار دیناری دیکە رەوانەی هەرێم دەکات.
نەرمین مەعروف، ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، بەپێی رێککەوتنەکەی هەرێم و بەغدا، عێراق تا کۆتایی ئەمساڵ پارەی مووچەخۆرانی هەرێم دەنێرێت.
هاوکات راشیگەیاند، لەگەڵ دەستپێکردنی دابەشکردنی مووچەی مانگی تشرینی یەکەمی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی عێراق، بەغدا 700 ملیار دیناری دیکەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم دەنێرێت
ئەندامەکەی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق وتیشی، “ئەو پارەیەی کە بەغدا بڕیارە رەوانەی بکات، وەک مووچەی مانگی تشرینی یەکەم لەلایەن عێراقەوە رەوانە دەکرێت. بەڵام بەوپێیەی بەشێوەی قەرز دەدرێتە هەرێم، حکومەتی هەرێم سەرپشکە لەوەی بیەوێت مووچەی مانگی ئابی پێ دابەشبکات”.