عێراق: بۆ لەناوبردنی تیرۆریستان رەهەندی ھەماھەنگییەكان فراوانتر دەکرێن

پۆڵەتیک پرێس:

فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق رایگەیاند، “بۆ تۆڵەسەندنەوەی خوێنی شەھیدان و لەناوبردنی تیرۆریستان و راوەدوونانیان لە مۆڵگە و حەشارگەكانیان، رەهەندی ھەماھەنگییەكان فراوانتر دەکرێن”.

ئەمڕۆ هەینی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە تیایدا ئاماژەی بەوەکرد، “تیرۆرستان دەستی چەپەڵیان گەیاندە گوندی خدرجیجە لە قەدپاڵی چیای قەرەچوخ، لە ئەنجامی كردەوەیەکی وەحشیگەرانە ژمارەیەك ھاوڵاتی سڤیلی بێتاوان و ژمارەیەكی دیكەی پێشمەرگەیان شەھید و بریندار كرد”.

ئەوەش هاتووە، “لە كاتێكدا، فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە ھاوبەشەكان سەرەخۆشی لە رۆڵەكانی گەلە ستەمدیدەكەمان دەكات، بەبۆنەی شەھیدبوونی دەستەیەك لە ڕۆڵەکانی، ھاوكات، جەخت لە ھەماھەنگی و ھاریكاری مەزن و بەردەوامی نێوان هێزەکانی سوپای عێراق و ھێزەكانی پێشمەرگە دەكات لە پارێزگاكانی دیالە، كەركوك و نەینەوا و بەدرێژایی ناوچە ئەمنییە ھاوبەشەكان”.

لەماوەی ئەم چەند رۆژەی رابردوودا چەکدارانی داعش هێرشەکانیان لە ناوچانە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم چڕکردەوە و چاودێرانیش پێیانوایە هۆکاری ئەم هێرشانە بوونی بۆشایی ئەمنییە لەو ناوچانە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا