ئەمریکا 41 فڕۆکەی جەنگی بە عێراق دەفرۆشێت

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

عێراق و ئەمریکا رێیکەوتن لسەر ئەنجامدانی گرێبەستێک بەمەبەستی فرۆشتنی41 فڕۆکەی جەنگیی ئەمریکا بە عێراق.

رۆژی چوارشەممە 17ـی نیسانی 2024، باسم عەوادی، وتەبێژی حکومەتی عێراق رایگەیاند، لە کۆبوونەوەکەی جۆو بایدن، سەرۆکی ئەمریکا و محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق هەردوولا رێککەوتوون لەسەر فرۆشتنی 41 فڕۆکەی جەنگیی ئەمریکی بە عێراق.

ئەمە لەکاتێکدایە، دوێنێ سێشەممە 16ی نیسان، وەزارەتی بەرگریی ئەمەریکا پەسەندکردنی رێککەوتنێکی سەربازی لەگەڵ عێراقی راگەیاند کە بەهای زیاتر لە نیو ملیار دۆلارە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا