شاخەوان عەبدوڵـڵا: لاوازی عێراقە کە ئێران سەروەری خاکی هەرێمی کوردستان پێشێل دەکات

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

شاخەوان عەبدوڵـڵا، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، لاوازی عێراق هۆکارە بۆ ئەوەی ئێران سەروەری خاکی هەرێمی کوردستان پێشێل بکات.

شاخەوان عەبدوڵـڵا ڕاشیگەیاند، ئەگەر حکومەتی عێراق هەر بێدەنگ و بێهەڵوێست بێت و هەنگاوی جددی نەگرێتەبەر بۆ ڕێگریکردن لە هێرشەکانی ئێران، ئەوا ئەگەرەکانی بەردەم هەرێمی کوردستان کراوەن و دەتوانێت داوای پاراستنی خاک و ئاسمانی خۆی لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بکات.

ئەوەش لەکاتێکدایە ڕۆژی چوارشەممە ئێران بەچڕی چەند ناوچەیەکی هەرێمی کوردستانی بۆردومان کرد و بەهۆیەوە چەندین هاووڵاتی سڤیل بوونە قوربانی.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا