بەهۆی شەپۆلی گەرماوە 140 کەس لە ئەمریکا و کەنەدا گیانیان لەدەستداوە

پۆڵەتیک پرێس  

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەهۆی شەپۆلێکی گەرمای پێوانەیی کە هەردوو وڵاتی ئەمریکا و کەنەدای گرتووەتەوە دەیان کەس لەو دوو وڵاتە گیانیان لەدەستداوە.

بەگوێرەی هەواڵی ئاژانسەکان، پلەکانی گەرما لە هەردوو ویلایەتی ئۆریگۆن و واشنتن-ی ئەمریکا و ناوچەی ڤانکۆڤەری ڕۆژئاوای کەنەدا “ژمارەی پێوانەیی” شکاندووەو  بەو هۆیەوە 140 کەس لەو دوو وڵاتە گیانیان لەدەستداوە.

میدیاکانی ئەمریکا بڵاویان کردووەتەوە پلەکای گەرما لە هەندێک ناوچە گەیشتووەتە 49 پلە. دەسەڵاتداران هەردوو ویلایەتی ئۆریگۆن و واشنتنیش ئاماژە بە گیانلەدەستدانی شەش کەس بەهۆی ئەو شەپۆلە گەرمایە دەکەن.

لەلایەکی دیکەوە ستیڤ ئەدیسۆن، وتەبێژی پۆلیسی ناوچەی ڤانکۆڤەر لە ڕۆژئاوای کەنەدا بۆ میدیاکان وتی، “پێشتر ڤانکۆڤەر گەرمی وەهای بەخۆوە نەبینیوەو بەداخەوە دەیان کەس گیانیان لەدەستداوە”.

بە وتەی پۆلیسی ڤانکۆڤەر لە ڕۆژی هەینی هەفتەی ڕابردووەوە تا ئەمڕۆ 134 کەس بەهۆی گەرماوە گیانیان لەدەستداوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا