سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتیی هەرێم: هەفتەی داهاتوو سەرۆکی هەرێمی کوردستان ڕۆژی هەڵبژاردن دیاری دەکات

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، مانگی حوزەیران( 6 ) هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان دەكرێت و هەفتەی داهاتوو سەرۆکی هەرێمی کوردستان ڕۆژی هەڵبژاردن دیاری دەکات.

ئەمڕۆ شەممە 24ی شوبات، فەوزی هەریری، سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتیی هەرێم، لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا لە هەولێر ڕایگەیاند”بڕیار بوو مانگی ئایار هەڵبژاردن بکرێت بەڵام ئەستەمە مانگی ئایار هەڵبژاردن بکرێت بۆیە هەڵبژاردن دەکەوێتە مانگی حوزەیران، داوایکرد دوای بڕیاری دادگای فیدڕاڵی لایەنە سیاسییەکان پێداچوونەوە بە خۆیاندا بکەن و هەڵبژاردن لەسەرووی بەرژەوەندی خۆیان ببینن”.

ئاماژەی بەوەشكرد، تائێستا بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی لەبارەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان نەگەیشتووەتە ئێمە، هەرکاتێک گەیشت سەرۆکی هەرێم هەڵوێستی دەبێت و چاوەڕوان دەکرێت هەفتەی داهاتوو سەرۆکی هەرێمی کوردستان ڕۆژی هەڵبژاردن دیاری بکات.

لەکاتێکدا، پێشتر سەرۆکی کۆمیسیۆنی باڵای ھەڵبژاردنەکانی عێراق ڕایگەیاند، کۆمیسیۆن ئامادەیی تەواوی ھەیە بۆ ئەنجامدانی ھەڵبژاردن بەستانداردی نێودەوڵەتی، وتیشی پێشبینی دەکەن لە ڕۆژانى 5 تا 10ی مانگى حوزەیرانى ئەمساڵ ڕۆژێک بۆ بەڕێوەچوونى ھەڵبژاردنى پەرلەمانى هەرێم دیاری بکرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا