پۆڵه‌تیك پرێس
پەڕلەمانتارێكی دەوڵەتی یاسا له‌سه‌ر پێشنیاره‌كانی وه‌زیری دارایی عێراق بۆ حكومه‌ت سه‌باره‌ت به دانانی باج له‌سه‌ر موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران هێرش دەکاتە سەر پەرلەمانی عێراق و ده‌ڵێت پێویستە شەڕ دژی گەل ڕابگەیەنن.
عالیە نوسەیف په‌رله‌مانتاری ده‌وڵه‌تی یاسا له‌په‌رله‌مانی عێراق، ڕەخنەی لەو پێشنیارە گرتووه کەعه‌لی عه‌لاوی وەزیری دارایی پێشکەشی سکرتارییەتی گشتی ئەنجومەنی وەزیران عێراقی کردووە سه‌باره‌ت به‌دانانی باج لە سه‌ر موچەی فەرمانبەران.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووه، کە ئه‌گه‌ر پێشنیارەكه جێبەجێ بکرێت ده‌چێته چوارچێوه‌ی تاڵان‌کردنی گیرفانی فەرمانبەران و پیرۆزکردنی دزییەکانی گەندەڵکاران له‌عێراق.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره داوای لە سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی عێراق کردووه كاربكه‌ن بۆئه‌وه‌ی لە زووترین كاتدا دەنگ بۆ لەسەر کار لابردنی وەزیری دارایی عێراق بدەن.
وەزیری دارایی عێراق نوسراوی فەرمی بۆ سکرتاریيەتی گشتی ئەنجومەنی وەزیران ناردوە و داوای کردووە کە باج لە سه‌رکۆی داهاتی مانگانەی فەرمانبەرانله مووچەی مانگانە، دەرماڵە، هاندەر، قازانجی مانگانە و ساڵانە، بەخشش دابنرێت.
وەزارەتی دارایی عێراق لە داوا ئەنجوومەنی وەزیران دەكات بڕیاری دانانی باج لەسەر مووچەی فەرمانبەران جێبەجێ بكرێت.