شەڕەكەی سوپای عێراق و داعش لە مەخمور كۆتایی هات

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

فەرماندەیەكی خۆبەخشی هێزی پێشمەرگە رایگەیاند شەڕەكەی چەكدارانی داعش و سوپای عێراق لە سنوری مەخمور كۆتایهاتووە و لە ئەنجامدا ژمارەیەک چەكداری داعش و سەربازی سوپای عێراق كوژراون، هاوكات چەند سەربازێكی عێراق وێنەیەكیان لەگەڵ تەرمەكانی داعشەكاندا گرتووە و بڵاویانكردووەتەوە.

شەوی رابردوو دوای ئەوەی چەند چەكدارێكی داعش هەڵیانكوتایەسەر گوندێكی سنوری مەخمور، شەڕ و پێكدادان لەنێوان ئەو چەكدارانە و سەربازانی سوپای عێراق لەدەوروبەری گوندی عەلیەرەش و دووسەرە لە دەشتی قەراجی مەخموور دروستبوو.

دواتر چەكدارەكانی داعش روویانكردە گوندی گۆپتەپەی ناحیەی قەراج و لەوێ لەلایەن سوپای عێراق و پیشمەرگە گەمارۆدران.

غازی فەیسەڵ، فەرماندەی خۆبەخشی پێشمەرگە لەمەخمور رایگەیاند، شەڕەكە كۆتایی هاتووە، پێنج چەكداری داعش كوژراون، هاوكات 9 چەكداری تر ڕایانكرد بۆ چیای قەڕەچوغ، لە هێزەكانی عیراقیش ئەفسەرێك شەهید بووە لەگەڵ برینداربوونی 5 بۆ 6 كەسی تر.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا