وەزارەتی پەروەدەی هەرێم چەند بڕیارێک لە بارەی دەستپێکردنەوەی ساڵی نوێی خوێندن دەدات

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتی پەروەردەی هەرێم،  چەند بڕیارێکی گرنگ دەدات بۆ دەستپێکردنەوەی ساڵی نوێی خوێندن.

ئەمڕۆ دووشەممە، وەزارەتی پەروەردەی هەرێم ئاشکاریکرد، بڕیاری پەسەند کردنی رێکخستنەوەی رێکارەکانی دانانەوە و دانانی مامۆستایانی وانەبێژی دانەمەزراو، هەروەها پرۆژەی گۆڕینی شێوازی وانە وتنەوە لە چەند قوتابخانەیەکی کوردستان بە شێوەی pilot project دەبێت.

ئاماژەیان بەوەشدا، دەستپێکردنەوەی ساڵی نوێی خوێندن بۆ ناوەڕاستی مانگی ئەیلول دوادەخرێت بەهۆی، ناڕازیبوونی مامۆستایان لە ناوچە گەرمەکانی هەرێم.

یەکێکیتر لە بڕیارەکانی وەزارەتی پەروەردەی هەرێم ئەوەیە، بەدوادا چوون دەکرێت بۆ جێبەجێکردنی پلانی کاری ساڵی نوێی خوێندن.

بڕیاربوو لە سەرەتای مانگی ئەیلولی ئەمساڵ دەست بە خوێندنی ساڵی نوێ بکرێت، بەڵام بەهۆی بڕیارەکانی وەزارەتی پەروەردەی هەرێم دەستپێکردنەوەی ساڵی نوێی خوێندن بۆ ناوەڕاستی مانگی ئەیلول دواخرا.

 

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا