پۆڵه‌تیك پرێس:
سه‌رۆكى جوڵانه‌وه‌ى نه‌وه‌ى نوێ داوا له په‌رله‌مانتاره‌كانى ده‌كات پێڵاو بگرنه سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مانی كوردستان، ئه‌وه‌ش به‌وته‌ی سه‌رۆكی فراكسیۆنه‌كه له‌په‌رله‌مانی كوردستان.
له كۆبونه‌وه‌ى ئه‌مڕۆى په‌رله‌مانى كوردستاندا گرژى دروستبوو، سه‌رۆكی فراكسیۆنی جوڵانه‌وه‌ى نه‌وه‌ى نوێش جووتێك پێڵاوى گرته ده‌سته‌ى سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مان و ده‌شڵێت “له‌سه‌ر داواى سه‌رۆكه‌كه‌م ئه‌و كاره‌م كردووه”.
رۆژى چوارشه‌ممه 31ى ئادار په‌رله‌مانى كوردستان بۆ گفتوگۆكردن له‌باره‌ى چه‌ند ته‌وه‌رێك كۆبوه‌وه، به‌ڵام له كۆبونه‌وه‌كه‌دا گرژى و ئاڵۆزى دروستبوو، به‌شێوه‌یه‌ك له‌لایه‌ن كازم فاروق، سه‌رۆكی جوڵانه‌وه‌ى نه‌وه‌ى نوێ له‌په‌رله‌مانی كوردستان جووتێك پێڵاوى گرته ده‌سته‌ى سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مان.
كازم فاروق له كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانیدا وتى: “هه‌تا بتوانین له‌سه‌ر هه‌ڵوێسته‌كانمان به‌رده‌وام ده‌بین له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و سته‌مه‌ى ده‌سه‌ڵات له خه‌ڵكى ده‌كات، هه‌ر كاتێكیش ڕێگلریمان لێبكرێت به‌م شێوازه وه‌ڵامده‌ده‌ینه‌وه”.
وتیشى “له‌لایه‌ن سه‌رۆكى جوڵانه‌وه‌ى نه‌وه‌ى نوێوه پێمانوترا وه‌ك فراكسیۆنى نه‌وه‌ى نوێ ئه‌گه‌ر رێگریمان لێكرا و قسه‌كانمان بڕدرا پێڵاویان تێبگرین، ئێمه‌ش جێبه‌جێمانكرد، داواشى لێده‌كه‌ین بۆ دانیشتنه‌كانى داهاتوو شتێكى دیكه‌مان پێبڵێت”.