د.بەرهەم و لیندسی گراهام دوایین پێشهاتەكان تاوتوێدەكەن

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

د. بەرهەم ساڵح، سەرۆك كۆماری عێراق ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە 4 ی تەممووزی 2022 لە بەغدا پێشوازیكرد لە سیناتۆر لیندسی گراهام و دواین پێشهاتەكانی جێی بایەخی هەردوولا لە ناوچەكە و جیهان تاوتوێكرا.

لە دیدارەكەدا گفتوگۆكرا لەبارەی پەیوەندییە دوو قۆڵییەكانی نێوان هەردوو وڵات و چۆنیەتی بەهێزكردنی پەیوەندییەكان لەبواری سیاسی و ئابووری و فەرهەنگی لەسەر بنەمای پاراستنی بەرژەوەندی هاوبەش، هەروەها جەختكرایەوە لە پێویستی بەردەوامیدان بە كار و هەماهەنگی هاوبەش لە پێناو ریشەكێشكردنی تیرۆر لە تەواوی ناوچەكەدا، هەر وەك بە گرنگییەوە باس لە هاریكاری هاوبەش كرا بە ئاڕاستەی بەگژاچوونەوەی قەیرانی ئابووری و ئافاتی گەندەڵی و هاوكاری بۆ گێرانەوەی پارە بەتاڵانبراوەكانی عێراق لە دەرەوەی وڵات و رووبەڕووبوونەوەی گۆڕانی كەشوهەوا و پاراستنی ژینگە.

لە تەوەرێكی دیكەی دیدارەكەدا د.بەرهەم دووپاتیكردەوە لە گرنگی كەمكردنەوەی بارگرژییەكان و كۆتایی هێنان بە قەیرانەكانی ناوچەكە لە رێگەی دیالۆگ، هەروەها جەختیكردەوە لە پێویستی لە رەگ و ریشە هەڵكەندنی تیرۆر بەیەكجاری، هاوكات ئاماژەیكرد بە گرنگی پاراستنی ئاسایش و ئارامی عێراق وەك بنەمایەكی گرنگی چەسپاندنی ئاسایش و سەقامگیری ناوچەكە.

لای خۆیەوە سیناتۆر لیندسی گراهام پابەندبوونی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكای بۆ پشتیوانیكردن لە بەرقەراركردنی ئاسایش و سەقامگیری عێراق و پتەوكردنی پەیوەندییەكان لەبوارە جیاجیاكان دووپاتكردەوە، هەروەها بەگرنگییەوە باسی لە رۆڵی كارای عێراق كرد بۆ چەسپاندنی ئاسایش و ئارامی لە ناوچەكەدا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا