“پەرلەمان رۆڵی دەزگایەكی میدیایی دەبینێت”

پۆڵەتیك پرێس

بەڕێوەبەری پرۆژەی چاودێری كردنی پەرلەمان لە ئەنیستیتوتی پەی دەڵێت: پەرلەمان رۆڵی رێكخراوێكی مەدەنی یان دەزگایەكی میدیایی دەبینێت تەنها چاودێری دەكات بە بێ‌ ئەوەی بڕیاربدات.

بابان جەعفەر بەڕێوەبەری پرۆژەی چاودێری كردنی پەرلەمان لە ئەنیستیتوتی پەی بە پۆڵەتیك پرێسی وت: كاتێك پەرلەمان بەرهەمداردەبێت ئەركی چاودێری كردنی خۆی ئەنجام بدات جیاوازبێت لە ئەركی رۆژنامەوانی چونكە رۆژنامەنووسێكی بنكۆڵكاریش یان رێكخراوێكی مەدەنیش دەتوانێت بەدواداچوون لەسەر پرسێك بكات و هەموو راستییەكان دەگاتە بەردەستی، بەڵام رۆژنامەنوس ناتوانێت بڕیاربدات، ئەركی پەرلەمان ئەوەیە دوای بەدواداچوون و دۆزینەوەی راستییەكان بڕیاربدات.

بابان جەعفەر وتی: پەرلەمان ناتوانێت وەزیرێك لە پۆستەكەی دووربخاتەوە یان حكومەت هەڵبوەشێنێتەوە، لەبابەتی بڕینی مووچەدا حكومەت بەبێ‌ گەڕانەوە بۆ یاسا بڕیاری دەركرد و پەرلەمان هیچ رۆڵێكی نەبوو، تەنانەت لەكاتی چوونی سەرۆك و جێگری سەرۆكی حكومەت و وەزیری دارایی كاتێك پەرلەمانتاران پرسیاریان ئاراستەكردن لەبارەی بڕینی مووچەی فەرمانبەران تیمی حكومەت وەڵامەكەیان ئەوەبوو كە دەتوانین هەر ئەوەندە مووچە بدەین.

بەڕێوەبەری پرۆژەی چاودێری كردنی پەرلەمان لە ئەنیستیتوتی پەی باسی لەوەكرد لەڕووی شكلییەوە چوونی تیمی حكومەت بۆ پەرلەمان و گفتوگۆكردن لەگەڵ پەرلەمانتاران گرنگ بوو بەڵام لەڕووی بابەتییەوە ئەو كۆبوونەوەیە هیچی لە ژیانی خەڵك پێنەگۆڕاو ناگۆڕدرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا